رووداو دییجتاڵ
لە گوندی مەرینا، کە دەکەوێتە سەر رێگەی سێمێل و دهۆک ئاگر لە پووش و پاوان و زەویی جووتیارانی ناوچەکە کەوتووەتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت، دووکانی کاسبکارێکیش سووتاوە..
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئابی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەش تیمی بەرگریی شارستانیی دهۆک و تیمێکی بەرگریی شارستانیی زاخۆ سەرقاڵی کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن."
بەگوتەی بێوار عەبدولعەزیز، ئاگرەکە نزیکەی کاژێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ کەوتووەتەوە، هەر زوو تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشنەتە شوێنی رووداوەکە.
سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، بێوار عەبدولعەزیز روونیکردەوە، تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، لێکۆڵینەوە بۆ خەمڵاندنی زیانەکان و هۆکاری رووداوەکە دەکەن.


