رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگیی قەیرانەکان (JCC) لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئێستا 265,012 ئاوارە و پەنابەری رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
ئەم پەنابەرانە لە دوای ساڵی 2011ـەوە و لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی نێوخۆ و هێرشەکانی داعش، روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە. بەپێی ئامارەکان، 91,968 کەس لە ناو کەمپەکان و 173,044 کەسیش لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین.
دابەشبوونی کەمپەکان بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
هەولێر: 4 کەمپ (قوشتەپە، کەورگۆسک، دارە شەکران و باسرمە) لە سنووری پارێزگاکەدا هەن و 20,525 کەس لە ناو ئەم کەمپانەدا دەژین.
سلێمانی: 1 کەمپ لە سنووری پارێزگاکەیە کە کەوتووەتە کۆمەڵگەی باریکە لە نزیک ناحیەی عەربەت، و 9,576 کەسی تێدا نیشتەجێیە.
دهۆک: 4 کەمپ (ئاکرێ، دۆمیز 1، دۆمیز 2 و گەویلان) هەن، کە سەرجەمیان 51,867 کەسیان لەخۆ گرتووە.
ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگیی قەیرانەکان (JCC) دەڵێ: "ئێمە لە قۆناخــێکی هەستیاری مرۆییداین و پێویستە هاوئاهەنگی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان بگەێندرێتە لووتکە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان، چونکە چیدیکە تەنیا حکومەت ناتوانێت ئەم بارە قورسە هەڵبگرێت."

.jpg&w=3840&q=75)

