رووداو دیجیتاڵ ئاگرەکەی گوندەکانی بەوزان و کۆزێ لە سنووری قەزای شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی کۆنترۆڵکرا. بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، 500 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە. هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی ئابی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئاگرەکە 31ـی تەممووز لە بەرزاییەکانی گوندەکانی بەوزان و کۆزێ کەوتەوە و بەرەبەیانیی دوێنێ کۆنترۆڵکرا." بەگوتەی هێمن کەمەرخان، پۆلیسی دارستانی سلێمانی، بەرگریی شارستانیی چوارتا، بنکەکانی پۆلیسی دارستان لە شارباژێڕ و خەڵکی خۆبەخشی ناوچەکە هاوکاربوون لە کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە. لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە هێمن کەمەرخان گوتی، "تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە بەڵام شارباژێڕ ناوچەیەکی سنوورییە و مین و پاشماوەی جەنگیی لێیە، دەکرێت تەقینەوەی مین هۆکاری ئاگرەکە بێت." هێمن کەمەرخان ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنە پێکهێندراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە و گوتیشی، "مەرج نییە تەنیا هۆکارەکەی مرۆڤ بێت، زۆرجار ئاژەڵی کێوی بەسەر مینەکاندا دەڕۆن و دەتەقنەوە."
هەواڵە ناوخۆییەکان11-09-2026لە کفری چوار مێرمنداڵ دەستگیرکران کە شەوان بەردیان لە ماڵان دەگرت؛ 'خەڵک وایان زانیبوو جنۆکەن'
هەواڵە ناوخۆییەکان11-09-2026پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەو رووفاتانە دەکرێ لەنێوان باشوور و باکووری کوردستان دۆزرانەوە