رووداو دیجیتاڵ كاروان ستوونی، گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، دوا زانیارییه‌كانی پڕۆسه‌ی ناونووسینی هاووڵاتییانی بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ راگه‌یاند. گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگه‌یاند: "تاوه‌كوو ئه‌مڕۆ زیاتر له 45 هه‌زار داواكاری له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج تۆمار كراون، پڕۆسه‌كه‌ش له سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە." کاروان ستوونی جه‌ختی له‌سه‌ر كاتی کۆتاییهاتنی پڕۆسه‌كه كرده‌وه و گوتی: "رۆژی چوارشەممە، 5/8/2026 كاژێر 12:00ی شه‌و، دوا مۆڵه‌ته بۆ ناونووسین. داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه تاوەکو کاتی دیاریکراو ناوی خۆیان تۆمار بکەن، چونكه ئه‌م ماوه‌یه بە هیچ شێوەیەک درێژ ناكرێته‌وه."
هەواڵە ناوخۆییەکان11-09-2026لە کفری چوار مێرمنداڵ دەستگیرکران کە شەوان بەردیان لە ماڵان دەگرت؛ 'خەڵک وایان زانیبوو جنۆکەن'
هەواڵە ناوخۆییەکان11-09-2026پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەو رووفاتانە دەکرێ لەنێوان باشوور و باکووری کوردستان دۆزرانەوە