رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە نێو خەرەندی رواندز و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی تەممووزی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ روویداوە و بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان شۆفێرەکە بەتەنیا بووە.
بە گوتەی رەوەند هاودیانی، ساتی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە کامێرایەکی چاودێرییەوە تۆمارکراوە کە دەریدەخات ئۆتۆمبێلەکە خێرایی زۆر نەبووە، بەڵام رێڕەوەکەی دەگۆڕێ دەکەوێتە نێو خەرەندەکەوە.
هاونیشتمانییەکە ناوی هەندرێن رەمەزانە و خەڵکی قەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێرە.
رەوەند هاودیانی روونیکردەوە، پۆلیسی سۆران دەستی بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکە کردووە و تەرمی هاونیشتمانییەکەش بۆ پشکنین رەوانەی دادپزیشکی سۆران کراوە.



