رووداو دیجیتاڵ هاونیشتمانییەک دەکەوێتە نێو رووباری ئاڤاشین لە سنووری ناحیەی شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک. گوتەبێژی تەندروستیی ئامێدی دەڵێت، بێ سەروشوێنە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە. رۆژی هەینی 24ـی تەممووزی 2026، چەند هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی دێراگژنی سەر بە پارێزگای دهۆک بە مەبەستی مەلەکردن چوونە رووباری ئاڤاشین. یەک لەوان کە کوڕێکی تەمەن 25 ساڵە بە ناوی (م.ئـ.س)، کەوتە نێو ئاوی رووبارەکەوە. رەوەند کامەران، گوتەبێژی تەندروستیی ئامێدی، لەم بارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ناوچەکە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بە هاوکاری کەسوکاری و خەڵکی خۆبەخشی دەڤەرەکە، گەڕان بەدوای ئەو هاونیشتمانییەدا بەردەوامە." بە گوتەی رەوەند کامەران، ئاوەکە زۆر ساردە و ناوچەکەش لێژە، ئەوەش دۆزینەوەی گەنجەکەی ئەستەم کردووە. بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو دەریدەخات، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 40 کەس لە هەرێمی کوردستاندا خنکاون.
هەواڵە ناوخۆییەکان24-07-2026بەهۆی تەقینی گاز لە ئیدارەی راپەڕین منداڵێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون
هەواڵە ناوخۆییەکان24-07-2026پەمپی ئاو بۆ سلێمانی دابینکرا و بەشێکی شارەکە لە کەمیی ئاو رزگاریان دەبێت