رووداو دیجیتاڵ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چیای هەیبەت سوڵتان لە سنووری قەزای کۆیە، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا. بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە دەڵێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە.
د. رێبین ئازاد، بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە رۆژی شەممە، 18ـی تەممووزی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەرزایی چنارۆک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەوتە خوارەوە، لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا."
شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کچێکی 18 ساڵانەیە بە ناوی دەلال شەمسەدین سەعید، نیشتەجێی گەڕەکی گەشتیاریی شاری کۆیە بووە.
بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە گوتی، تەرمی دەلال شەمسەدین رەوانەی دادپزیشکیی کۆیە کراوە.


