رووداو دیجیتاڵ
دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، ئەمشەو هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.
دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، ئەمشەو لە کاژێر 20:53 بۆ 21:20 هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستەخوارەوە.
لە شەقامێکی هەولێر پارچەی درۆنێک بەر ئۆتۆمبێلێک کەوتووە، تەنیا زیانی مادی هەبووە.
لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئەمریکا و ئێران، ئەمە یەکەمجارە هێرش بکرێتە سەر سەنتەری شاری هەولێر.


.png&w=3840&q=75)
