رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند، کچێکی 26 ساڵان لە سنووری راپەڕین، کە تەنیا چەند رۆژێک بووە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و لەلایەن برای مێردەکەیەوە کوژراوە.
رۆژی چوارشەممە، 15ـی تەممووزی 2026، شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ نزیک کاتی مەغریب، لە باخێکی نزیک رانیە دەمەقاڵێ لە نێوان دوو برا دروستبووە. یەکێک لە براکان بە چەکی جۆری تاپڕ تەقەی لە براکەی دیکەی کردووە، بەڵام فیشەکەکە بە براژنەکەی کەوتووە."
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین گوتی، ئەو کچە تەمەنی 26 ساڵان بووە و تەنیا چەند رۆژێکە شووی کردووە؛ قوربانییەکە لەگەڵ مێردەکەی پوورزابوون، (واتا مێردەکەی کوڕی پووری بووە) و بکوژەکەش دەبێتە کوڕی پووری کچەکە و برای مێردەکەی.
کچەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە. شۆڕش ئیسماعیل گوتیشی: "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژەکە دەرچووە، ئێستا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و رێکارەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستیانپێکردووە."
.jpeg&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)
