رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی رووبار لە کەرکووک تەرمی گەنجێکیان دۆزییەوە کە حەوت رۆژ لەمەوبەر لە زێی بچووک لە سنووری ناحیەی پردێ خنکابوو.
رۆژی پێنجشەممە، 9ـی تەممووزی 2026، عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی رووبار لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوای هەفتەیەک لە گەڕان ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە خنکابوو."
ئەو گەنجە تەمەنی 18 ساڵان بووە و لە نەتەوەی عەرەبە و یەکی تەممووز لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە، بەڵام تەرمەکەی ئەمڕۆ دۆزرایەوە.
عامر شوانی رایگەیاند، تەرمەکەی لە نزیک شوێنی خنکانەکەی دۆزرایەوە و رادەستی کەسوکاری کرایەوە کە خەڵکی پارێزگای کەرکووکن.
پردێ دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک و زێی بچووکی پێدا تێپەڕ دەبێت.


