رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە پێشبینی دەکات، بۆ ئەم ساڵ زیاتر لە چوار هەزار و 800 تۆن پەتاتە و سێ هەزار و 400 تۆن تەماتەیان لە سنووری پارێزگاکە هەبێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 08-07-2026، ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم ساڵ 696 دۆنم لە رووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکە کراوەتە پەتاتە.
ستار مەحموود پێشبینی دەکات، بۆ ئەم ساڵ 4872 تۆن پەتاتە لە سنووری هەڵەبجە بەرهەم بهێندرێ.
هاوکات 425 دۆنم لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی هەڵەبجە کراوەتە تەماتە. بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، پێشبینیی بەرهەمهێنانی سێ هەزار و 400 تۆن تەماتەش لەو زەوییە کشتوکاڵییانە دەکرێ.
ستار مەحموود لەبارەی ساخکردنەوەی پەتاتە و تەماتەی سنوورەکە و بەبازاڕکردنیان گوتی، ''بەگوێرەی ئەو رۆژژمێرە کشتوکاڵییەی لەنێوان وەزارەتەکانی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکان، هاوردەکردنیان قەدەخە دەکرێ و هەناردەکردنیشیان بۆ نێوەڕاست و خوارووی عێراق دەستپێدەکات.''
ساڵانە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی نێوخۆدا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان هاورەدەکردنیان قەدەخە دەکات، ئەوەش بە ئامانجی ساخبوونەوەی زیاتری بەرهەمی جووتیاران.

.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
