رووداو دیجیتاڵ
لە نزیک دەروازەی سنووریی باشماخ دەست بەسەر سێ تانکەر سووتەمەنیی قاچاخدا گیرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی سنە دەڵێ، سێ کەس دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی حوزەیرانی 2026، یەحیا ئیلاهی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند:" لە چوارچێوەی بنەبڕکردنی بەقاچاخبردنی سووتەمەنی، لە نزیک دەروازەی سنووری باشماخ دەستیان بەسەر 180 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخدا گرتووە.
بەگوتەی یەحیا ئیلاهی، سووتەمەنییە قاچاخەکە لە سێ تانکەردا بووە، کە لەلایەن پۆلیسەوە راگیراون و سێ کەسیش پەیوەست بە دۆسیەکە دەستگیر کراون.
وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی سنە دەڵێ، بەهای سووتەمەنییەکە دەگاتە زیاتر لە 20 ملیار تمەن (زیاتر لە 118 هەزار دۆلار.)
پارێزگای سنە 220 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە و دەروازەی سنووری باشماخ و سەیرانبەن، لەنێوان هەردوولادا کراوەن.




