رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە ساڵانی پێشوو، کە بەردەوام کێشەی کەمیی ئاو لە وەرزی هاویندا لە هەولێر دروست دەبوو، بەڕێوەبەری ئاوی شارەکە دەڵێ، کێشەی کەمیی ئاو تەواو بووە و ئێستا بەرهەم زیاترە لە پێداویستی دانیشتووان.
رابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر هەمووی تەواو بوو؛ ئێستا رۆژانە لە یەک کاژێردا 35 هەزار مەترسێجا ئاوی خاوێن دەگاتە دەگاتە هەولێر".
پێشتر هەولێر جگە لە ئیفرازەکانی یەک، دوو و سێ، بەشێکی زۆری هاونیشتمانیان سوودیان لە ئاوی بیرەکان وەردەگرت، دوای تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای هەولێر، زیاتر لە هەزار بیر کوژێندراونەتەوە و ئاویان لێدەرناهێندرێت.
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر گوتی: "ئێستا بەرهەمی ئاوی رۆژانەمان دەگاتە 840 هەزار مەترسێجا، لەکاتێکدا بەگوێرەی دانیشتووان 500 هەزار مەترسێجا ئاو بۆ هەولێر دەتوانێت پێداویستی خەڵک پڕ بکاتەوە".
لەگەڵ ئەوەی بەرهەمهێنانی ئاو نزیکەی دوو هێندەی پێداویستی ئاوی رۆژانەیە لە هەولێر، رابەر حوسێن داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بۆ ئەوەی هەمووان بە یەکسانی ئاویان پێبگات و کێشە دروست نەبێ، بەگوێرەی پێویست ئاو بەکاربهێنن و زێدەڕۆیی نەکەن.
رۆژی 08-09-2024، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بهردی بناخهی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای ئاوی ههولێری دانا.
چەندین ساڵە لە وەرزی هاویندا کێشەی کەمیی ئاو لە هەولێر دروست دەبێ، رابەر حوسێن گوتی: "وەرزی هاوینە و تاوەکو ئەمڕۆ هیچ کێشەیەکمان بۆ دروست نەبووە. مەگەر کێشەیەکی تەکنیکی دروست ببێت، ئەگەرنا ئاو هەیە و لەمەودوا لە هاوینیشدا دانیشتووان کێشەی کەمیی ئاویان نابێ".

.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)