رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، رۆژی یەکشەممە مامەڵەی مۆڵەت و تۆمار لە شارەکانی هەرێمی کوردستان رادەگیرێن. گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت:" تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبن ژمارە 8 و L دەکرێن".
رۆژی شەممە، 20ـی حوزیرانی 2026، عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکی، رۆژی سبەی هیچ مامەڵەیەک لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر، چ وەک نوێکردنەوە یان وەرگرتنی مۆڵەتی نوێ، وەرناگیرێت."
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر گوتی: "پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبن، تاقیکردنەوەی هێما، میکانیک و تاقیکردنەوەی کرداری (ترای 8 و L) دەکرێن و هیچ کێشەیەکیان نییە."
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، رۆژی یەکشەممە، 21-6-2026، بەهۆی کێشەی تەکنیکی، لە هەموو هەرێمی کوردستان هیچ مامەڵەیەکی مۆڵەت وەرناگیرێت.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، لە پارێزگای دهۆک، قەزای ئاکرێ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، جگە لە بەشی مۆڵەت، بەشی (تۆمار)یش کە بە سیستمی نوێ کار دەکەن، مامەڵەی هاونیشتمانییان وەرناگرن.
هاتووچۆی هەرێمی کوردستان داوای لێبووردن لە هاونیشتمانییان دەکات و رایدەگەیێنێت، تیمەکانیان لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە زووترین کاتدا و لە کاتی ئاساییبوونەوەی دۆخەکە، هاونیشتمانییان ئاگادار دەکەنەوە.
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)

