رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە چیای رۆڵە، پێشمەرگەیەک هەڵدێرا. بەرگریی شارستانیی سۆران راگەیاند، گیانی لەدەستداوە.
رۆژی یەکشەممە، 14ـی حوزیرانی 2026، رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی هەڵدێران لە چیای رۆڵە لە لای دیوی دەرگەڵە، کە تێیدا پێشمەرگەیەک بە ناوی (بایز عەبدوڵڵا) هەڵدێراوە؛ کە دەوامیان لەوێیە و لە ئەرکدا بووە".
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەش کرد، دەستبەجێ تیمەکانیان بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون. دەرکەتووە لە ئەو پێشمەرگەیە شانەیەکی هەنگی بینووە و بەدوایدا رۆشتووە هەڵدێراوە.
بە گوتەی رەوەند مەغدید، دوای گەیشتنی تیمەکان بۆ شوێنی رووداوەکە، دەرکەتووە ئەو پێشمەرگەیە کۆچی دوایی کردووە و ئێستا خەریکی هێنانەوەی تەرمەکەن."
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێ، دوای هێنانەوەی تەرمەکە و تەواوکردنی رێکارەکان، رەوانەی دادپزیشکی دەکرێت.


.jpg&w=3840&q=75)

