رووداو دیجیتاڵ لە دوو رووداوی جیاوازدا لە بەنداوی گۆمەسپان و سەیرانگای بۆگد، دوو کەس لەنێو ئاودا خنکان و یەکێکیش رزگارکرا، بەڵام تاوەکو ئێستا تەرمی خنکاوەکان نەدۆزراوەتەوە. رۆژی شەممە، 13ـی حوزیرانی 2026، موقەدەم شاخەوان، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوو کەس لە بەنداوی گۆمەسپان کەوتبوونە ناو ئاو، تیمەکانمان توانیان یەکێکیان رزگار بکەن، بەڵام ئەوەی دیکە وا دیارە خنکاوە، تیمەکانمان لە گەڕان بەردەوامن." لەبارەی ناسنامەی ئەو دوو کەسە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، هەردووکیان کوردن و دانیشتووی گوندی خۆرانن و ماڵیان لە نزیک بەنداوەکەیە، وا دیاریشە بۆ مەلەکردن چوونەتە ئەوێ. هەروەها گوتی: "ئەوەی رزگارکراوە لەدایکبووی 2008ـە، بەڵام ئەوەی دیکە جارێ ناسنامەی دیار نییە." لەلایەکی دیکەوە، گۆران ئەحمەد، بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە رووداوی گوت: "نزیک کاژێر 06:00ـی ئێوارە هاووڵاتییەک لە سەیرانگای بۆگد خنکا". بە گوتەی بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە، تیمەکانی ژێردەریایی سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکەن. بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە گوتی، تاوەکو ئێستا تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە و ناسنامەی ئەو کەسەش ئاشکرا نەکراوە.
هەواڵە ناوخۆییەکان13-06-2026هاتووچۆی هەولێر: رێکاری تووند و کامێرای تیژڕۆیی گیانلەدەستدانیان بە رووداوی هاتووچۆ 60% کەمکردووەتەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان13-06-2026قایمقامی دەربەندیخان: بەڵێن دراوە لە دوو مانگی داهاتوودا ئامێرەکانی پڕۆژەی ئاو بگەنە شارەکەمان