رووداو دیجیتاڵ گەنجێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا و تەزووی کارەباش وەک هۆکاری گیانلەدەستدانی باس دەکرێ. رۆژی هەینی، 12، حوزەیرانی 2026، سۆران حەمەغەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی روداوی راگەیاند: "رووداوەکە لە گوندی ژاڵەناوی سەر بە ناحیەی مەیدانی ئیدارەی گەرمیان روویداوە". سۆران حەمەغەریب گوتی، ئەو گەنجە دانیشتووی قەزای دەربەندیخان بوو، لەنێو باخەکەی خۆیان بووە و دەستکاری کارەبای کردووە. گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی ئەوەشیکرد، تەرمی ئەو هاونیشتمانییە رەوانەی پزیشکی دادی دەربەندیخان کراوە و پۆلیسیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردوەتەوە.
هەواڵە ناوخۆییەکان29-09-2026حکومەت بڕیاریدا سیستمی سۆلار بۆ ماڵی 18 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە دابین بکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان29-09-2026کارەبای سلێمانی بۆ محەممەدی حاجی مەحموود: پارەکە 76 ملیۆنە و 7 ساڵە نەدراوە