رووداو دیجیتاڵ
کەسوکاری یاد سەرباز، ئەو منداڵەی کۆتاییەکانی مانگی رابردوو ونبوو دەڵێن، چاوەڕێی ئەنجامی توێکاری دادپزیشکی دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی، 12-06-2026 تەرمی یاد سەرباز، ئەو منداڵەی 28ی ئایار لە گوندی ئێندزەی بناری قەندیل ونببو، دۆزرایەوە.
کەسوکاری یاد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویانکردەوە، "هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە چاوەڕێی ئەنجامی توێکاری دادپزیشکی و راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دەکەین".
کەسوکاری یاد لە بڵاوکراوەکە دەڵێن، پرسە دانانێن و هەر لێدوانێک بەناوی ئەوان بڵاوبکرێتەوە، فەرمی نییە.
.jpeg&w=3840&q=75)

