رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر راگەیاند، لە ناوچەی قورچاغە لەسەر رێگەی هەولێر - کەرکووک ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تیمەکانیان خەریکی کۆنترۆڵکردنین.
رۆژی هەینی 12ـی حوزیرانی 2026، مقەدەم شاخەوان، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:"لە قورچاغە لەسەر رێگەی کەرکووک ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە، ئاگرەکە لە ناو پووش و دەخڵ و دان تێکەڵ بووە، تاوەکو ئێستا نازانین هۆکارەکەی چییە".
لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی گوتی، چەند دۆنمێک زەویی بە گەنم چێندراو سووتاوە، هەندێک لە زەوییەکان دروێنە کراون و هەندێکیشیان هێشتا دروێنە نەکراوە.
شاخەوان سەعید ئاماژەی بەوەش کرد، 3 ئۆتۆمبێلی بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەکەن و خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ناوچەی قورچاغە دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی پردێ لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان هەولێر و کەرکووک.
رۆژی 11-5-2026، وەزارەتەکانی ناوخۆ و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریان دا، بە قەدەخەکردنی سووتاندنی قەسەڵ و پەرێزی زەوییەکان لەلایەن جووتیارانەوە دوای وەرزی دروێنە، ئەمەش بەهۆی کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر زەوی و زیندەوەران و مەترسیی سووتانی دانەوێڵە.



.jpg&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)