رووداو دیجیتاڵ
گەنجێک لە خواردنگەیەکی ناوچەی بانی مەقان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە، 09ـی حوزیرانی 2026، شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەوروبەری کاژێر 12:00ی شەوی رابردوو، تەرمی گەنجێک گەیێندرایە نەخۆشخانە کە بە چەقۆ هێرشی کرابووە سەر."
بە گوتەی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، ئەو گەنجە ناوی (سەرخێڵ عەلی) و لەدایکبووی ساڵی 1987 بوو؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرخێڵ تەنیا چەند رۆژێک بووە لە دەرەوە گەڕابووەوە.
شەریف رەحیم گوتی: "سەرخێڵ لە خواردنگەیەکی ناوچەی بانی مەقان بە چەقۆ بریندار کرابوو، هەرچەندە بەپەلە گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە لای ئێمە گیانی لەدەستدابوو."
دوای تەواوکردنی رێکارە سەرەتاییەکان، تەرمی ئەو گەنجە بۆ توێکاری رەوانەی داد پزیشکی کرا و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)

