رووداو دیجیتاڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لە دیدارەکەدا، "دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرنگیی پشتگریکردنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا"، کردەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لێکەوتەکانی بارودۆخی گشتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، تهوهرێکی دیکهی دیدارهکه بوو، تیایدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سهقامگیریی ناوچهکه.
کوردستان11-07-2026مووچەی خانەنشینی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان گەرەنتییە و مانگانەش لەکاتی خۆی وەریدەگرن
کوردستان11-07-2026تۆمەتی پەلاماردانی باڵیۆزخانەی ئێران لە دانیمارک دەدرێتە پاڵ کوردێک؛ "دەترسم دیپۆرتم بکەنەوە"