کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

وەزارەتی کار رێنمایی نوێ بۆ خۆتەرخانکار دادەنێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز08-02-2026

بابەتی پەیوەندیدار

یاسای نوێی کۆچ لە یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانیی لەنێو دیاسپۆرای کوردی دروستکردووە
کوردستان15-06-2026

یاسای نوێی کۆچ لە یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانیی لەنێو دیاسپۆرای کوردی دروستکردووە

نێچیرڤان بارزانی و ئیرفان سدیق پێکهێنانی حکومەت و رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران تاوتوێ دەکەن
کوردستان15-06-2026

نێچیرڤان بارزانی و ئیرفان سدیق پێکهێنانی حکومەت و رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران تاوتوێ دەکەن

مەسرور بارزانی جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە
کوردستان15-06-2026

مەسرور بارزانی جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە


رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی بۆ مۆڵەتی "خۆتەرخانکار" دەرکردووە.
 
خۆتەرخانکار ئەو کەسانەن، کە خۆیان یەکلاییدەکەنەوە بۆ خزمەتکردنی خاوەنپێداویستییەکی تایبەت و ئەمەش بە یاسا و رێنمایی رێکخراوە.
 
هیوا رەحمان، راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، رێنماییەکان گۆڕانکاریی بنچینەییان تێدا کراوە و چەندین نەخۆشیی نوێش زیادکراون، بۆ ئەوەی دایک و باوکان سوودمەند بن؛ ئاماژەی بەوەش کرد: "مۆڵەتی بەخێوکار تەنیا دەدرێتە دایک و باوکی فەرمانبەر". 
 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2026ی تایبەت بە مۆڵەتی "خۆتەرخانکار" لە رۆژنامەی فەرمیی وەقایعی کوردستان بڵاوکردەوە. بەپێی رێنماییەکان، گۆڕانکاری لە مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەت و مووچەی خۆتەرخانکار کراوە و هەوڵ دەدرێ مافە داراییەکانی ئەو توێژە لە بودجەی ساڵانی داهاتوودا جێگیر بکرێ.
 
هیوا رەحمان، راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال) لە تۆڕی میدیایی رووداو، تیشکی خستە سەر رێنماییەکان و گوتی: "بەپێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئەو دایکەی ژنی ماڵەوەیە و منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت مووچەیەکی بۆ ببڕێتەوە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە ساڵی 2013وە ئەم بڕگەیە جێبەجێ نەکراوە."
 
ئەو راوێژکارە یاساییە گوتی، ئێستا هەوڵەکان بۆ ئەوەیە ئەم مووچەیە لە بودجەی 2026ی عێراقدا جێگیربکرێ و گوتی: "ئێمە ناوی نزیکەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەتمان ناردووە بۆ بەغدا، کە تەنیا منداڵانی ئۆتیزم و داون و ئیفلیجی مێشک بوون، بەڵام ژمارەی راستەقینە زۆر لەوە زیاترە."
 
سەبارەت بەوەی کێ دەبێتە خۆتەرخانکار، هیوا رەحمان گوتی: "مۆڵەتەکە بۆ فەرمانبەرانە. ئەگەر منداڵی یەکەم بێت، پێویستە هەر دایکەکە بێت، چونکە ئەو ژنی ماڵەوەیە، بەڵام ئەگەر خێزانێک دوو منداڵی ئۆتیزم یان ئیفلیجی مێشکیان هەبێت، ئەو کاتە دایک و باوکەکە پێکەوە مۆڵەتیان پێ دەدرێ."
 
هیوا رەحمان ئاماژەی بە مادەی چوارەمی رێنماییە نوێیەکە کرد و گوتی: "ئەگەر دایکەکە خۆی نەخۆش بێت، یان بەپێی راپۆرتی پزیشکی رێژەی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکەی لە 60% زیاتر بێت یان نەخۆشی شێرپەنجەی هەبێت، ئەو کاتە مۆڵەتەکە دەدرێتە باوکەکە بۆ ئەوەی چاودێری منداڵەکە بکات."
 
یەکێکی دیکە لەو زانیارییانەی هیوا رەحمان لە بەرنامەکەدا باسیکرد، زیادکردنی چەند نەخۆشییەک بوو، کە پێشتر لە رێنماییەکاندا نەبوون و گوتی: "خۆشبەختانە لەم رێنماییە نوێیەدا نەخۆشییەکانی تالاسیمیا، هیمۆفیلیا و شەکرەی جۆری یەک بۆ منداڵان زیادکراون، کە پێشتر نەبوون، ئەمەش وادەکات دایک یان باوکەکانیان بتوانن مۆڵەتی خۆتەرخانکار وەربگرن."
 
هیوا رەحمان رایگەیاند، ئەم رێنماییانە لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراونەتەوە و لە 1/1/2026وە دەچنە واری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش ئومێدێکی گەورە بۆ خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەگەڕێنێتەوە.
 
بەپێی رێنماییە نوێیەکە، ئەو کەسانەی رێژەی پەککەوتەییان 100%ـە وەک (ئۆتیزم، داون، کوێری، شەلەدەماغ و شیزۆفرینیا) دەتوانن سوودمەند بن. هیوا رەحمان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ناوی نزیکەی 13 هەزار کەس رەوانەی بەغدا کراوە بۆ وەرگرتنی مووچە، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن، ژمارەی ئەو منداڵانەی پێویستیان بە خۆتەرخانکارە زۆر لەوە زیاترە. جگە لەوە، 19 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت لە پێش 2013ـەوە مووچە وەردەگرن. دوای ئەوە هیچ ناوێکی دیکە بۆ وەرگرتنی مووچە زیادنەکراوە".
 

 

بەشار عەزیز
بەشار عەزیز08-02-2026

بابەتی پەیوەندیدار

یاسای نوێی کۆچ لە یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانیی لەنێو دیاسپۆرای کوردی دروستکردووە
کوردستان15-06-2026

یاسای نوێی کۆچ لە یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانیی لەنێو دیاسپۆرای کوردی دروستکردووە

نێچیرڤان بارزانی و ئیرفان سدیق پێکهێنانی حکومەت و رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران تاوتوێ دەکەن
کوردستان15-06-2026

نێچیرڤان بارزانی و ئیرفان سدیق پێکهێنانی حکومەت و رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران تاوتوێ دەکەن

مەسرور بارزانی جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە
کوردستان15-06-2026

مەسرور بارزانی جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە