Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان30-05-2025

کەمبارانی زیانی 80 بۆ 100 ملیار دیناری بە جووتیارانی دهۆک گەیاندووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەیوب نەسری

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئەیوب نەسری

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-05-2025

بابەتی پەیوەندیدار

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ
کوردستان31-05-2026

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

رووداو دیجیتاڵ

کەمبارانی زیانێکی گەورەی بە کەرتی کشتوکاڵ و بەتایبەتی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی دهۆک گەیاندووە، بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، زیانەکان لەنێوان 80 بۆ 100 ملیار دینارە. جووتیارێک دەڵێت، نزیکەی 100 ملیۆن دیناری لە چاندنی گەنمدا خەرجکردووە، بەڵام پارە و ماندووبوونەکەی بەهەدەرچووە.
 
عەبدی حەمەد، جووتیارێکی قەزای سێمێلە و یەکێکە لەوانەی بەهۆی کەمبارانییەوە زیانی بەرکەوتووە. ئەو دەڵێت، "سەد تەغار (نزیکەی 25 تۆن) گەنممان چاندبوو. لەگەڵ کڕینی تۆو و مادەی کیمیایی، نزیکەی سەت ملیۆن دینار زەرەرمەند بووین. هەندێک جووتیاری دیکە 200 ملیۆن و هەندێکی تریش 250 ملیۆن دینار زەرەریان کردووە."
 
ئەو جووتیارە دەڵێت، "تەنیا نرخی یەک تەن مادەی کیمیایی ملیۆنێک و سەد هەزار دینار بوو، تۆویش گران بوو، نزیکەی تەنێک گەنم بە 600 بۆ 700 هەزار دینار بوو. جگە لەوەش، دەرمانڕێژکردن و مەسرەفێکی زۆری دیکەشمان هەبوو."
 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک، ئەم ساڵ 945 هەزار دۆنم زەوی پارێزگاکە بە گەنم چێندراوە. لەو رێژەیە، 300 هەزار دۆنمی بەراوە و 645 هەزار دۆنمی دیکەی دێمی بووە. پێشبینی دەکرێت لە کۆی زەوییە دێمەکان، 420 هەزار دۆنمی نەدروێتەوە.
 
جەمیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە رووداوی گوت: "ئەم ساڵ ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ ساڵی پار، نزیکەی 75٪ باران کەمتر باریوە. ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری کردووەتە سەر ئەو گەنمەی پشتی بە باران بەستبوو. بەڵام خۆشبەختانە، رووبەری ئەو زەوییەی ئاودراوە بووەتە دوو هێندەی پارساڵ، چونکە ئەو جووتیارەی سەرچاوەی ئاوی هەبووە، ناچار بووە گەنمەکەی ئاو بدات. واتە بە شێوەیەکی گشتی لە پارێزگای دهۆک، رێژەی بەرهەمی گەنم 50٪  کەمتر دەبێت بەراورد بە ساڵی پار، ئەمەش بەهۆی کەمبارانییەوەیە."