رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا و لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی لۆردەکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووەم رۆژی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ بەریتانیا. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکاژێر 14:30 خولەک بەکاتی هەولێر گەیشتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی لۆردەکان لە پەرلەمانی بەریتانیا.
ئێواره‌ى رۆژی چوارشه‌ممه 15-9-2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ بێن واڵێس وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه وه‌زيرى هێزه چه‌كداره‌كانی بەریتانیا و باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر له عێراق و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش تاوتوێ كراوە و بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا هاوڕابوون كه داعش هێشتا له‌سه‌ر ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و ناوچه‌كه و جيهانيش هه‌ڕه‌شه و مهترسييهكى راستهقينهيه و هێشتا پشتگيرى و هاريكاريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنى، پێويسته.
