کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق

زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق

کوردستان

زاڵمای خەلیلزاد: پێویستە بەغدا و هەولێر بە دەستوور و یاسا کێشەکانیان چارەسەر بکەن

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە کرماشان دەست بەسەر 719 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
کوردستان29-11-2026

لە کرماشان دەست بەسەر 719 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

لە ورمێ کرێی تاکسی و پاس زیادکرا
کوردستان29-11-2026

لە ورمێ کرێی تاکسی و پاس زیادکرا

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات
کوردستان29-11-2026

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات

رووداو دیجیتاڵ

زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق هانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا دەدات لە رۆژی 1ی کانوونی یەکەم و دەڵێت، پێویستە بە گوێرەی دەستوور و پڕۆژەیاسای نەوت و گازی ساڵی 2007 کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

رۆژی یەکشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2026، خەلیلزاد لە نووسینێکدا لە ئێکس بڵاویکردەوە، "ستایشی ئیدارەکە (ئیدارەی ئەمریکا) دەکەم بۆ هاندانی کۆبوونەوەی 1ـی کانوونی یەکەم لە بەغدا، لە نێوان شاندێکی یەکگرتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان (پارتی و یەکێتی) و سەرکردەکانی حکومەتی ناوەندیی عێراق، بۆ چارەسەرکردنی پرسە سەرەکییەکان لەوانە فەرمانەکانی سەرۆکوەزیران زەیدی، پێدانی مووچە و یاسای بودجەی داهاتوو (یاسای بودجەی ساڵی 2027ی عێراق)".

دوێنێ، لە شاری سلێمانی شاندی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و بەشداری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. بە گوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا رێککەوتن بە یەکهەڵوێستی بەشداری لە کۆبوونەوەکەی بەغدادا بکەن.

لە نووسینەکەیدا خەلیلزاد ئاماژەی بەوەش کرد، "پێویستە هەموو بەشداربووان لەسەر دوو پرسی بنەڕەتی رێکبکەون کە ئەوانیش، دەستووری عێراق و پرۆژەیاسای نەوت و گازی ساڵی 2007 کە لەسەری رێککەوتن کراوە بەڵام لە پەرلەمان تێنەپەڕێندراوە. لە چوارچێوەی ئەمە و واقیعی ئێستادا، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم دانایی، نەرمی و خۆراگری بنوێنن بۆ خۆپاراستن لە پەرەسەندنی گرژییەکان".

بڕیارە رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە بەغدا بەڕێوەبچێ.

پێرێ، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەو بارەیەوە گوتی، ئەو دانیشتنەی دیالۆگی نیشتمانی کە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەستپێشخەری بۆ کردووە و بڕیارە رۆژی سێشەممە بەڕێوەبچێت، دۆسیە ناکۆکەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تێیدا تاوتوێ دەکرێن.

دەقی نووسینەکەی زاڵمای خەلیلزاد:

ستایشی ئیدارەکە دەکەم بۆ هاندانی کۆبوونەوە پلان بۆ دانراوەکەی 1ـی کانوونی یەکەم لە بەغدا، لە نێوان شاندێکی یەکگرتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان (پارتی و یەکێتی) و سەرکردەکانی حکومەتی ناوەندیی عێراق، بۆ چارەسەرکردنی پرسە سەرەکییەکان لەوانە رێنماییەکانی سەرۆکوەزیران زەیدی، پێدانی مووچە و یاسای بودجەی داهاتوو. پێویستە هەموو بەشداربووان لەسەر دوو پرسی بنەڕەتی رێکبکەون کە ئەوانیش، دەستووری عێراق و پرۆژەیاسای نەوت و گازی ساڵی 2007 کە لەسەری رێککەوتن کراوە بەڵام لە پەرلەمان تێنەپەڕێندراوە. لە چوارچێوەی ئەمە و واقیعی ئێستادا، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم دانایی، نەرمی و خۆراگری بنوێنن بۆ خۆپاراستن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

لە کرماشان دەست بەسەر 719 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
کوردستان29-11-2026

لە کرماشان دەست بەسەر 719 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

لە ورمێ کرێی تاکسی و پاس زیادکرا
کوردستان29-11-2026

لە ورمێ کرێی تاکسی و پاس زیادکرا

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات
کوردستان29-11-2026

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە