کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پیاوێک لەکاتی بارانبارین چەتری بەدەستەوە گرتووە لە هەولێر، رۆژی 15-11-2023. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پیاوێک لەکاتی بارانبارین چەتری بەدەستەوە گرتووە لە هەولێر، رۆژی 15-11-2023. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت
کوردستان28-11-2026

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات
کوردستان28-11-2026

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات

پارتی و یەکێتی: بە یەکهەڵوێستی بەشداری لە کۆبوونەوەکەی بەغدادا دەکەین
کوردستان28-11-2026

پارتی و یەکێتی: بە یەکهەڵوێستی بەشداری لە کۆبوونەوەکەی بەغدادا دەکەین

رووداو دیجیتاڵ


شەپۆلێکی سەرما، بەفر و بارانبارین هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە. لە کاتێکدا لە باکووری کوردستان بەفر و رەشەبا زیانیان گەیاندووە و هۆشداریی بەستنی رێگەکان دەدرێت، لە باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستانیش پێشبینیی دابەزینی پلەی گەرما، بارانی بەخوڕ و ئەگەری لافاو دەکرێت.


باشووری کوردستان


رۆژی شەممە، 28ـی تشرینی دووەمی 2026، ئاسۆ کەمال، کەشناس بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکی سارد لە چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوادا، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بارانبارین لە سبەیەوە بە شێوەی پچڕپچڕ لە دوای نیوەڕۆوە دەستپێدەکات. کاریگەرییەکەی لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لەسەر هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زۆر بە چڕی دەردەکەوێت."


ئەو کەشناسە دەڵێ: "کاریگەریی شەپۆلەکە سەرەتا لە رۆژئاوا و باکووری کوردستانەوە دەبێت و بە شێوەی پچڕپچڕ، لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانیش ئەگەری بەفربارین هەیە بەپێی جیاوازیی ناوچەکان."


لەلایەکی دیکەوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێ: "سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا؛ بە نمەباران و بارانی پچڕپچڕ دەستپێدەکات و لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات. کاریگەریی ئەم شەپۆلە زیاتر لەسەر سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەبێت."


باکووری کوردستان


لە باکووری کوردستان شەپۆلەکە تووندترە؛ ئەمڕۆ شەممە، لە پارێزگاکانی مووش، ئەردەخان، ئاگری و قەرس بۆ چوارەم رۆژ بەفر باری و پلەی گەرما لەنێوان 0 بۆ 6 پلەی سیلیزیدا بوو. هاوکات لە 11 پارێزگای دیکە تەواوی رۆژ باران باری؛ لە دێرسم و مەرەش لێزمەباران زیانی بە بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان گەیاند و رەشەباش لە وان، جۆلەمێرگ و مەرەش زیانی بە ستوونەکانی کارەبا و دارەکانی سەر شەقامەکان گەیاند.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات سبەی یەکشەممە 29ـی تشرینی دووەمی 2026، بەفر و باران تەواوی پارێزگاکانی باکووری کوردستان بگرێتەوە. بەپێی پێشبینییەکان، لە بەدلیس، ئاگری، ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرس بەفر بۆ پێنجەم رۆژ بەردەوام دەبێت، پلەی گەرما لەنێوان 0 بۆ 9 پلەی سیلیزی دەبێت و لە بەرەبەیاندا رێگە سەرەکییەکانی ناوچە شاخاوییەکان دەیبەستێت.


لەو بارەیەوە دەزگای ئافاد هۆشداری دەدات و رایدەگەیێنێت: "بەهۆی بەستنی رێگەکانەوە، پێویستە لە کاتی بەرەبەیاندا بارهەڵگرەکان لە رێگە شاخاوییەکاندا هاتووچۆ نەکەن و رێکای خۆپارێزی بگرنەبەر."


سبەی لە 19 پارێزگاکەی دیکەی باکووری کوردستان تەواوی رۆژی باران دەبارێت و پلەی گەرما بە تێکڕا لەنێوان 5 بۆ 12 پلەی سیلیزی دەبێت، هاوکات لە دێرسم، دیلۆک، مەرەش و ئیدر ئەگەری لێزمەباران و لافاو هەیە.


هەفتەی رابردووش بەهۆی شەپۆلی بەهێزی بەفربارینەوە رێگەی 94 گوندی سەر بە پارێزگاکانی شرنەخ، ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەردەخان گیرابوون.


رۆژئاوای کوردستان


سبەی، پلەی گەرما لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان بەراورد بە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و کەشوهەوایەکی پاییزیی سارد و شێدار باڵادەست دەبێت.


لە ناوچە کوردستانییەکان لە عەفرین شەپۆلی بارانبارین و تەمی شەو هەیە (8 بۆ 14 پلەی سیلیزی)، لە کۆبانێ باران و تەمێکی سووک دەبێت (9 بۆ 12 پلەی سیلیزی)، لە قامشلۆ باران بە رۆژ و شەو بەردەوام دەبێت (10 بۆ 13 پلەی سیلیزی) و لە حەسەکەش باران دەبارێت و بە شەو تەم دروست دەبێت (10 بۆ 14 پلەی سیلیزی).



هۆشداری دەدرێتە شۆفێران کە بەهۆی خلیسکی رێگەکان و تەمەوە، بەتایبەت لە گوندەوارەکانی عەفرین، کۆبانێ، حەلەب، حەسەکە و حومس، وریا بن.

رۆژی دووشەممە سەقامگیرییەکی کاتی دروست دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە، پاشان لە شەوی دووشەممە و رۆژی سێشەممەوە بارانبارین دووبارە دەستپێدەکاتەوە.


رۆژهەڵاتی کوردستان


لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش شەپۆلی بارانبارین لە ئێوارەی سبەی یەکشەممە و رۆژی دووشەممەوە زۆربەی پارێزگاکان دەگرێتەوە و تاوەکو کۆتایی هەفتە کاریگەرییەکانی دەمێننەوە:


بەگوێرەی کەشناسیی پارێزگای سنە، تاوەکو ئێوارەی سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و لە هەندێک ناوچە بای بەهێز دەبێت، پاشان لە ئێوارەی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکات و لە ئێوارەی سێشەممەوە تاوەکو بەیانیی چوارشەممە بەهێزتر دەبێت.


لە پارێزگای کرماشان، شەپۆلە بارانبارینەکە لە ئێوارەی سبەی دەستپێدەکات و تاوەکو چوارشەممە بەردەوام دەبێت؛ دووشەممە و سێشەممە کاریگەرییەکەی بەهێزتر دەبێت.


کەشناسیی کرماشان هۆشداری دەدات و دەڵێت: "ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو هەیە، بۆیە خەڵک خۆیان لە نزیکبوونەوە لە رووبار و رێڕەوە ئاوییەکان ببوێرن."


لە پارێزگای ورمێش، سبەی پێشبینیی بارانبارین، بای بەهێز، هەورەبرووسکە و تەرزە دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.


کەشناسیی ورمێ هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە شەقام و شۆستەکان و کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ شۆفێران دەدات و پێشبینی دەکات شەپۆلەکە تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت.


هەروەها لە پارێزگای ئیلام، لە ئێوارەی سبەی بارانبارینی پچڕپچڕ دەستپێدەکات و رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لە سەرجەم ناوچەکان بەهێز دەبێت. ئیحسان ئەحمەدی نەژاد، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات شەپۆلەکە تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت، بەڵام لە چوارشەممەوە لاوازتر دەبێت.


سەبارەت بە پارێزگای لوڕستان، بەهرووز مرادپوور، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی پارێزگاکە رایگەیاند: "شەپۆلێکی بارانبارین لە رۆژی دووشەممەوە روو لە ناوچەکە دەکات و تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت."


بەگوتەی بەهرووز مرادپوور، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە شەقام، شۆستە و رووبارەکان هەیە و بەهۆی بارانی بەخوڕ، تەرزە و دابەزینی پلەی گەرما، زیان بە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەگات.

مرادپوور هۆشداریش دەداتە دانیشتووانی پارێزگاکە: "لە رۆژی دووشەممەوە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن، چونکە تەم ناوچەکە دادەگرێت و شۆفێری بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینینەوە مەترسیدارە."



بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت
کوردستان28-11-2026

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: پێش ساڵی 2029 رێگەی دووسایدی نێوان هەموو پارێزگاکان تەواو دەکرێت

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات
کوردستان28-11-2026

وردەکاریی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ لێژنەیەک سەردانی تورکیا و ئێران دەکات

پارتی و یەکێتی: بە یەکهەڵوێستی بەشداری لە کۆبوونەوەکەی بەغدادا دەکەین
کوردستان28-11-2026

پارتی و یەکێتی: بە یەکهەڵوێستی بەشداری لە کۆبوونەوەکەی بەغدادا دەکەین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە