رووداو دیجیتاڵ
مەترانێکی خەڵکی قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک، بووە سەرۆکمەتران (سەرۆکی ئەساقیفە)ی کلدانەکانی ئامەد لە باکووری کوردستان.
مەتران عیماد خۆشابا، کە خۆی سەرۆکمەترانی ئەبرشیای کلدانییە لە تاران و ئێران، وەکو سەرۆکمەترانی ئامەد دیاریکرا.
خالید جەمال ئەلبێرت، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کریستیانەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 17-11-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مەتران عیماد خۆشابا خەڵکی قەزای ئامێدییە لە پارێزگای دهۆک و بە وەکالەت کراوەتە ئەساقیفەی ئامەد.
مەتران عیماد خۆشابا لە ساڵی 2023 وەکو سەرۆکمەترانی (ئەساقیفە)ی ئەبرشیای کلدانی لە تاران و ئێران دەستبەکار بووە.
دوای کۆچی دواییی مەتران سەبری ئانار، مەتران عیماد خۆشابا وەکو سەرۆکمەترانی ئامەد لە باکووری کوردستان بە وەکالەت دەستبەکار بووە.


