پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت، کارکردن لە قۆناخی دووەمی پڕۆژەی دارستانی بێریڤان لە هەولێر بەردەوامە کە رووبەرەکەی 80 هەزار مەتر دووجایە و شوێنی پێشووی بازاڕی سیم دەکرێتە شوێنێکی گشتی بۆ پشوودانی هاونیشتمانییان. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پڕۆژەی دارستانی بێریڤان لە گەڕەکی کوردستان لە شاری هەولێر دروستدەکرێت، کە شوێنەکەی پێشتر بە "بازاڕی سیم" ناسرابوو. پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا کارکردن لە قۆناخی دووەمی پڕۆژەکەدا بەردەوامە و شوێنەکە لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا بە تەواوی دەگۆڕدرێت بۆ دارستانێکی سەوز و شوێنێکی گشتی بۆ پشوودان و کات بەسەربردنی هاونیشتمانییان. لەبارەی ئامانجی دروستکردنی ئەو دارستانەشەوە، ئومێد خۆشناو بە رووداوی گوت، "ئامانجی سەرەکیی ئەم پڕۆژەیە زیادکردنی رێژەی سەوزایی و دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و جوانە بۆ دانیشتووانی ناوچەکە."
کوردستان14-11-2026خۆپیشاندانی شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەی دارەمان لەسەر رێگای کەرکووک-هەولێر گرژیی لێکەوتەوە
کوردستان14-11-2026لە ئیلام پاسێک وەرگەڕا و لە ئەنجامدا 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 12ی دیکەش بریندار بوون
کوردستان14-11-2026قەحتان وەنداوی بە پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا، بۆ ماوەی 45 رۆژ لە پۆستەکەدا دەمێنێتەوە