رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی 242ـەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، هاووڵاتییانی شارەکە شایستەی خزمەتی زیاتر، ئازادی و سەقامگیریین.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی لە هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر پیرۆز بێت."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جەخت لە ماف و شایستەکانی دانیشتووانی شارەکە دەکاتەوە و دەڵێت: "هاووڵاتییانی خۆشەویستی سلێمانی، شایستەی خزمەتی زیاتر و ئازادی و پێشکەوتن و سەقامگیری و ئارامین."



