رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ کاژێر 2ـی پاشنیوەڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە، کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە پرسی هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ بۆ شارەکە.
پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند: "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگا لەبارەی تاوتوێکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری پێشوو و هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێیە بۆ کەرکووک."
سەبارەت بە بەشداریی لایەنە سیاسییەکان لە کۆبوونەوەکەدا، پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوە کرد: "پارتی بڕیاریداوە بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگا بکات بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار."
رۆژی 16ـی ئایاری 2026 محەممەد سەمعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگادا (بێ بەشداریی فراکسیۆنی پارتی) بە زۆرینەی دەنگ وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک هەڵبژێردرا.
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 16 کورسییە:
عەرەب 6 کورسی
یەکێتی 5 کورسی
پارتی 2 کورسی
تورکمان 2 کورسی
مەسیحییەکان 1 کورسی


