رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێ، پرسێکی نێوخۆی عێراقە.
وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە کە بەیژینگ پاڵپشتی لە سەقامگیری و گەشەسەندنی عێراق دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2026 وەزارەتی دەرەوەی چین لە وەڵامی پرسیارێکی مەهدی فەرەج، بەرپرسی نوسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە چین هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی ئاشکرا کرد.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە لێدوانەکەیدا بۆ رووداو رایگەیاند: "ئەمە پرسێکی نێوخۆی عێراقە و چین پاڵپشتی لە سەقامگیری و گەشەسەندنی عێراق دەکات."
رۆژی چوارشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2026 پەرلەمانی کوردستان دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە هەڵبژاردن بە ئامادەبوونی 52 پەرلەمانتار کۆبووەوە و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژارد. رۆژی دواتر بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند دان بەو دانیشتنەدا نانێن و لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکشێنەوە.

.jpeg&w=3840&q=75)
