کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

هەولێر.. دوای دوو ساڵ پەرلەمانی کوردستان کارا دەکرێتەوە و کۆبوونەوەی خولی شەشەم بەڕێوەدەچێت

پەیام سەربەست

پەیام سەربەست

04-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

دڵنیا رەحمان پەیانێری رووداوە لە هەولێر. دڵنیا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ پەیوەندی کرد بە تۆڕی میدیایی رووداو.

ئەو پەیامنێری ئازاد بوو لە ئێران و بۆ ماوەی ٥ ساڵ بەشێوەیەکی مەیدانی هەواڵ و راپۆرتی بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی  لەسەر بابەتە کۆمەڵایەتی وئابووریەکان کردووە. لەوماوەدا توانیویەتی بروانامەی راگەیاندن لە رادیۆ و تەلەفریۆنی ئێران وەربگرت و بۆ ماوەی ساڵێک پەیامنێری کەناڵی خەبەری ئێران بوو.

پەیام سەربەست
پەیام سەربەست04-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان24-11-2026

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن بە زمانێکی سەربازی رەتدەکەینەوە
کوردستان24-11-2026

نێچیرڤان بارزانی: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن بە زمانێکی سەربازی رەتدەکەینەوە

بە درۆن هێرشکرایە سەر نزیک کەمپەکانی جێژنیکانی هەولێر و ئازادیی کۆیە
کوردستان24-11-2026

بە درۆن هێرشکرایە سەر نزیک کەمپەکانی جێژنیکانی هەولێر و ئازادیی کۆیە

رووداو دیجیتاڵ 

دوای تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر پەککەوتنی پەرلەماندا، دواجار جووڵە لە پەرلەمانی کوردستان دروستبوو و بڕیارە چوارشەممە 4-11-2026  وێنەی سەرۆکی خولی شەشەمی پەرلەمان بۆ سەر دیواری هۆڵی پەرلەمان زیاد بکرێت.

پارتی بانگەوازی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی لایەنەکان کرد و سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد داوای لە سەرجەم پەرلەمانتاران کرد کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە لە هۆڵی کۆبوونەوەکان ئامادە بن.

ڤالا فەرید، سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستان ئامادەبین بۆ کۆبوونەوەی تەواوکاریی رێکارەکانی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەم لەسەر بنەمای بانگهێشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە گوێرەی ماددەکانی 46، 47 و 48ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ژمارە یەکی ساڵی 1992ی هەموارکراو".

بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، کۆبوونەوەکە پێویستی بە ئامادەبوونی لانیکەم 50+1ی پەرلەمانتاران هەیە. تاوەکو ئێستا 43 کورسی بە فەرمی یەکلایی بوونەتەوە؛ کە پێکهاتوون لە 39 کورسیی پارتی، 3 کورسیی کریستیان و تورکمان، و کورسییەکەی پارتی سۆسیال دیموکرات. هاوکات پەرلەمانتارانیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە؛ رێبین محەمەد مەحموود، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان و مونا قەهوەچی، پەرلەمانتاری پارتی چاکسازیی تورکمان و رامی نووری، پەرلەمانتاری کۆتای کریستیان جەختیان لە بەشداریکردن لە دانیشتنەکەدا کردووەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە بۆشایی یاسایی.

بەپێی زانیارییەکانی ڕووداو، دوو پەرلەمانتارەکەی بەرەی گەلیش بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن و بەمەش تا ئێرە 45 کورسی مسۆگەرە. لە 23 کورسییەکەی یەکێتیش، محەممەد فەیسەڵ کەریم خان و هەردی سەڵاح لێی کشاونەتەوە و لە ئەگەری بەشدارییان 47 کورسی مسۆگەر دەبێت.

لە بەرامبەردا، جووتیار یوسف، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سەوز (یەکێتی) رایگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەد لە سەد لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەماندایە و ئەمە گومانی تێدا نییە، بەڵام پێمان وایە کاراکردنەوەی پەرلەمان پێویستی بە رێککەوتنێکی سیاسی هەیە؛ بە بێ رێککەوتنی سیاسی، کاراکردنەوەی پەرلەمان لەدایکبوونی حکومەتێکی ئیفلیجە و هیچ دیکە، بۆیە بێگومان بەشداری ناکەین".

هەروەها 4 ئەندامەکەی هەڵوێست، کریستیان و تورکمانەکەی سلێمانی، هێرۆ عەتاری پەرلەمانتاری سەربەخۆ و 15 ئەندامەکەی نەوەی نوێ تا ئێستا بڕیاریان وایە بەشداریی کۆبوونەوەکە نەکەن. کوردەوان جەمال، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ گوتی: "وەکو فراکسیۆنی نەوەی نوێ هەر 15 ئەندامەکەمان چاوەڕێی بڕیاری حزبین".

سەبارەت بە هەڵوێستی لایەنەکانی دیکە، 7 ئەندامەکەی یەکگرتوو و ئەندامەکەی گۆڕان تا ئێستا یەکلایی نەکراونەتەوە، و بەهۆی ئەوەی 2 ئەندامەکەی کۆمەڵ سوێندیان نەخواردووە، ژمارەی دەنگەکان لە نێوان 50+1 و 50دا دەسوڕێتەوە و کۆبوونەوەکەی چوارشەممە چاوەڕێی سوپڕایزی دەنگە ناڕوونەکانی هەندێک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکان دەکات.

جێی باسە، ئەگەر محەممەد سلێمانی لە نەوەی نوێ ئامادە نەبێت بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە، سەرۆکی بەتەمەن دەچێتە لای ئازاد محەممەدئەمینی یەکێتی، و ئەگەر ئەویش ئامادە نەبێت، سێیەم بەتەمەنترین پەرلەمانتار دەکەوێتە لای پارتی کە سەمیرە حەسەنە.

بابەتی پەیوەندیدار

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان24-11-2026

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن بە زمانێکی سەربازی رەتدەکەینەوە
کوردستان24-11-2026

نێچیرڤان بارزانی: بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن بە زمانێکی سەربازی رەتدەکەینەوە

بە درۆن هێرشکرایە سەر نزیک کەمپەکانی جێژنیکانی هەولێر و ئازادیی کۆیە
کوردستان24-11-2026

بە درۆن هێرشکرایە سەر نزیک کەمپەکانی جێژنیکانی هەولێر و ئازادیی کۆیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە