کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

گوتەبێژی پارتی: کاراکردنەوەی پەرلەمان لە دژی هیچ لایەنێک نییە و دەرگە بۆ هەمووان کراوەیە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

04-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ04-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە
کوردستان24-11-2026

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە
کوردستان24-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان24-11-2026

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان بڵاوکردەوە و دەڵێت: "کاراکردنەوەی پەرلەمان دژی هیچ و کەس و لایەنێک نییە و دەرگە کراوەیە بۆ هەمووان".


ئەمڕۆ چوارشەممە، 04-11-2026 پەرلەمانی کوردستان کاراکرایەوە و دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێردرا. 

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئەمە هەنگاوێکى درەنگ بوو، بەڵام پێویست بوو لەپێناو پاراستنى قەوارەى دەستووریى هەرێمى کوردستان. بەداخەوە دوو ساڵە بەهۆى بڕیارى سیاسیى سەرکردایەتى یەکێتیى نیشتمانی و نەوەى نوێ ئەم دامەزراوە شەرعییەى هەرێم کە نوێنەرایەتى دەنگ و ئیرادەى خەڵک دەکات پەک خرابوو".

مەحموود محەممەد لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت: "ئەمڕۆ زۆرینەى پەرلەمانتاران لە فراکسیۆنەکان، بە هەستکردنیان بەرامبەر بە ئەرکى نیشتمانیان و رێزگرتن لە دەنگى خەڵک و پابەندییان بە سوێندى یاسایی، پرۆسەى دیموکراسییان سەرخست و کۆتاییان بەو بۆشاییە یاساییە و خۆسەپاندنى کەمینەیەکى سیاسى هێنا". 

لە راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی پارتیدا هاتووە، پەرلەمان لە کاتێکدا کاراکرایەوە کە "هەڕەشەى زۆر لە هەندێ پەرلەمانتار و کەسوکارییان کراوە، کە ئەمە ئاماژەیەکى مەترسیدارە و هەڕەشەیە لە دیموکراسى و ئیرادەى خەڵک و دەربڕى عەقڵیەتێکە کە خزمەت بە دیموکراتیزەکردنى بوارەکانى ژیانى کۆمەڵگاى کوردستان ناکات".

مەحموود محەممەد دەڵێت: "هیوادارین هەموو لایەک رێز لە ویست و ئیرادەى خەڵک و پڕۆسەی دیموکراسیی بگرن. پەرلەمانى کوردستان شوێنى راستەقینەى دانوستاندنى سیاسى و یاساییە و فاکتەرى یەکڕیزى و یەکگرتنى ناوخۆى کوردستانە".

گوتەبێژی پارتی ئاماژە بەوە دەدات، "کارابوونەوەى پەرلەمان دژى هیچ کەس و لایەنێک نییە و دەرگا کراوەیە بۆ هەموو لایەک و ئومێدەوارین دوابەدواى کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان، فراکسیۆنى لایەنەکانى دیکەش بڕیارى ئەرێنى بدەن و بەشداربن لە پاراستنى شەرعیەت و قەوارەى هەرێمى کوردستان".

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا هاتووە، "ئومێدەوارین دوابەدواى کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان، فراکسیۆنى لایەنەکانى دیکەش بڕیارى ئەرێنى بدەن و بەشداربن لە پاراستنى شەرعیەت و قەوارەى هەرێمى کوردستان، هەروەها ئەم هەنگاوە ببێتە هاندەر بۆ هەڵگرتنى بەرپرسیاریەتى هاوبەش لە بەرەوپێشبردنى هەرێمى کوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا و لێکنزیک کردنەوەى هەموو بۆچوونەکان بۆ خزمەتى خەڵک و ئاییندەى کوردستان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە
کوردستان24-11-2026

مایکڵ نایتز: بڕیارەکانی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان نمایشی هێزە

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە
کوردستان24-11-2026

محەممەدی حاجی مەحموود: هێزی حیزبەکەمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جموجۆڵێکی عەلی زەیدی و عێراق ئامادەیە

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان24-11-2026

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا: پێشێلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە