رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان هەمەدان- ساوە، دوو گەنجی خەڵکی سەقز گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە شەوی رابردوو بووە و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەگەڵ بارهەڵگرێک پێکیان داداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو دوو گەنجە بە ناوەکانی وریا محەممەدی و فواد ئەحمەد پوور لەناو ئۆتۆمبێلی تایبەت بوون و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
وریا و فواد ئەندازیاری رێگەوبان و دانیشتووی شاری سەقز بوون.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی خراپیی رێگەوبان و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی و تووندوتۆڵی لە بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەبنە قوربانی.
بەپێی ئاماری فەرمیی رێکخراوی دادپزیشکیی ئێران، پار (21-3-2025 تاوەکو 21-3-2026)، 19 هەزار و 540 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە.




