رووداو دیجیتاڵ
پێشبینی دەکرێ شەپۆلێکی بارانبارین چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان بگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی دەکرێ ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە 12 پارێزگای باکووری کوردستان کە بریتین لە مێردین، شرنەخ، جۆلەمێرگ، بەدلیس، وان، چەولیگ، مووش، ئاگری، ئەرزەڕۆم، ئیدر، ئەردەخان و قەرس باران ببارێ.
ئەگەری دروستبوونی لافاو لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئیدر و ئاگری دەبێت. تێکڕای پلەی گەرمای ئەو پارێزگایانەی باران تێیاندا دەبارێ لەنێوان 8-18 پلەی سیلیزی دەبێ. ئەمە لە کاتێکدایە لە رۆژانی رابردوودا پلەی گەرمای ئەم پارێزگایانە لە نێوان 16-22 پلەی سیلیزی بوو.
کەشناسی تورکیا لە پێشبینییەکانیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بارانبارین تەنیا ئەمڕۆ دەبێت و سبەی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
وەک کەشناسیی تورکیا دەڵێ، پێشبینی دەکرێ دوای دوو رۆژی دیکە شەپۆلێکی بەهێزتری باران روو لە ناوچەکە بکات.


