رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان دەڵێ، بە چوار مووشەک هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکی ئەو پارتە لە بالیسان.
رۆژی چوارشەممە، 21ی تشرینی یەکەمی، 2026 ئەدیب خالیدی، گوتەبێژی پارتی ئازادیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "کاژێر 9:22 - 9:40 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بە 4 مووشەکی بالیستیکی هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکی ئەو حیزبە لە دۆڵی بالیسان."
ئەدیب خالیدی گوتی: "بە هۆی ئەوە شوێنەکە لە پێشدا چووڵکراوە هێرشەکان هیچ زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی لێکەوتووتەوە."
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی 12-10-2026 بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە کە پێشتر کەسوکاری پێشمەرگەکانی تێدا نیشتەجێ بوون.
بە گوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، لە دەستپێکی جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا بە زیاتر لە هەزار درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەست داوە و 156 کەسیش بریندار بوون.
.png&w=3840&q=75)


