رووداو دیجیتاڵ بەپێی ئامارەکانی دەستەی ئاماری تورکیا، لە شارەکانی باکووری کوردستان دیلۆک زۆترین ئۆتۆمبێلی لێیە کە زیاتر لە 792 هەزار ئۆتۆمبێلە. کەمترین ژمارەی ئۆتۆمبێلیش لە شارەکانی وەکو دێرسم و جۆلەمێرگن. بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا تایبەت بە ژمارەی ئۆتۆمبێل و ئامێرە گواستنەوەکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان، لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان دیلۆک کە ناوەندێکی گرنگی پیشەسازی و بازرگانییە، بە 792 هەزار و 517 ئۆتۆمبێل، بە جیاوازییەکی زۆر لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەدا دێت. لە دوای دیلۆک، شاری رووها بە 354 هەزار و 734 ئۆتۆمبێل لە پلەی دووەمدا دێت. ئامەد وەک یەکێک لە گەورەترین شارەکانی باکووری کوردستان بە 200 هەزار و 525 ئۆتۆمبێل لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدا جێگیر بووە. ژمارەی ئۆتۆمبێل لە شارەکانی باکووری کوردستان: 1. دیلۆک: 792,517 ئۆتۆمبێل 2. رووها: 354,734 ئۆتۆمبێل 3. ئامەد: 200,525 ئۆتۆمبێل 4. سەمسوور: 168,627 ئۆتۆمبێل 5. مێردین: 118,177 ئۆتۆمبێل 6. ئێلیهـ : 73,219 ئۆتۆمبێل 7. کیلیس: 72,644 ئۆتۆمبێل 8. شرنەخ: 42,371 ئۆتۆمبێل 9. سێرت: 32,145 ئۆتۆمبێل بەپێی ئاماری فەرمی دەستەی ئاماری تورکیا، ژمارەی ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری باکووری کوردستان و تورکیا 34 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێپەڕاندووە. ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە و ئزمیر لە پێشەنگی شارەکانی تورکیان لەرووی زۆرترین ژمارەی ئۆتۆمبێل. تەنیا لە ئیستەنبووڵ زیاتر لە 6.3 ملیۆن ئۆتۆمبێل هەیە. شارەکانی وەکو جۆلەمێرگ و دێرسم کەمترین ژمارەی ئۆتۆمبێلیان هەیە. بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، لە جۆلەمێرگ نزیکەی 12 هەزار و لە دێرسم نزیکەی 14 هەزار ئۆتۆمبێل هەیە.
کوردستان20-10-2026هەولێر کۆنووسێکی 11 خاڵی دەداتە بەغدا؛ ماسی و پەلەوەر بە بەرهەمی ناوخۆیی هەژمار بکرێن
کوردستان20-10-2026مەسرور بارزانی پێشوازیی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەکات
کوردستان20-10-2026دامەرزاوەی پەی: ململانێی ناوخۆیی حیزبەکان پێگەی کوردی لە بەغدا لاواز کردووە و مەرکەزییەتی بەهێز کردووە