رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، پێشمەرگەیەک لە قەزای کفری لە کاتی دەستکاریکردنی کارەبادا تەزووی کارەبای لێیداوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.
رۆژی چوارشەممە 14ــی تشڕینی یەکەمی 2026 عەقید سۆران محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، ئەو پێشمەرگەیە پاسەوانی ناوچەی کفری پارتی دیموکراتی کوردستانە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستکاری کارەبای کردووە، تەزووی کارەبا لێیداوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.
پێشمەرگەکە ناوی کامەران محەممەد رەشیدە و لە دایکبووی 1973ە، عەقید سۆران گوتی: "هەر لە شوێنی رووداوەکە پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە."
بەگوتەی پۆلیسی گەرمیان، تەرمەکە رەوانەی دادپزیشکیی کەلار کراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

