رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری ئەو سزادراوانە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ئاشکرا دەکات کە لە قۆناخە جیاوازەکانی خوێندندان و رایدەگەیێنێت، لە سەرجەم چاکسازییەکاندا 679 قوتابی خوێندن کە زۆربەیان لە قۆناخی بنەڕەتیدان.
ئیحسان عەبدولڕەحمان، رۆژی چوارشەممە، 14ی تشرینی یەکەمی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پرۆسەی خوێندن بۆ سزادراوان لەنێو چاکسازییەکان بەردەوامە و لە قۆناخەکانی بنەڕەتی، ئامادەیی، پەیمانگە و زانکۆکاندا پۆلێن کراون.
بەپێی ئەو ئامارانەی بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان خستوونیەتەڕوو، زۆرترین ژمارەی قوتابیانی زیندانی لە سنووری پارێزگای هەولێرن و دابەشبوونیان بەپێی چاکسازییەکان بەمشێوەیە:
یەکەم: چاکسازیی گەورانی هەولێر (252 قوتابی)
بنەڕەتی: 143 قوتابی
ئامادەیی: 85 قوتابی
پەیمانگە: 4 قوتابی
زانکۆ: 20 قوتابی
دووەم: چاکسازیی گەورانی سلێمانی (208 قوتابی)
بنەڕەتی: 125 قوتابی
ئامادەیی: 52 قوتابی
زانکۆ و پەیمانگە: 31 قوتابی
سێیەم: چاکسازیی گەورانی دهۆک (77 قوتابی)
بنەڕەتی: 77 قوتابی
چوارەم: چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر (79 قوتابی)
بنەڕەتی: 72 قوتابی
ئامادەیی (دەرەکی): 7 قوتابی
پێنجەم: چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی (18 قوتابی)
بنەڕەتی: 18 قوتابی
شەشەم: چاکسازیی ژنان و منداڵانی دهۆک (45 قوتابی)
بنەڕەتی: 38 قوتابی
ئامادەیی (دەرەکی): 7 قوتابی
کۆی گشتیی ئەو سزادراوانەی لە هەردوو بەشی گەوران و ژنان و منداڵان لە چاکسازییەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەخوێنن دەگاتە 679 قوتابی، کە بەشێکیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون و درێژە بە خوێندنی باڵا دەدەن.
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمانە لە زانکۆکانی سەلاحەدین، نۆلیج، لوبنانی فەڕەنسی، جیهان، دهۆک، سلێمانی و پەیمانگەکان دەخوێنن.
