رووداو دیجیتاڵ
مەزڵووم عەبدی دەڵێت، هەوڵدەدەین مافی کورد لە دەستووردا جێگیر بکەین و "لە رێککەوتنی 10ـی ئازاردا هاتووە کە دەبێ مافی کورد لە دەستووردا گەرەنتی بکرێت."
مەزڵووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە دیداری مێری رایگەیاند: "کێشەی زمانمان هەیە و هێشتا چارەسەر نەبووە ، بەڵام پێشکەوتن هەیە. دۆزێکی کوردی لە سووریا هەیە و ناوچە کوردییەکان تایبەتمەندیی خۆیان هەیە. بەڵام لە عەفرین و جزیرێ هێشتا کێشە هەن و دەبێت چارەسەر بکرێن."
مەزڵووم عەبدی دەڵێت، شێوەیەکی متمانە لەنێوان ئەو و ئەحمەد شەرع دا دروست بووە، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ دروستکردنی متمانەی تەواو "لەنێوان ئێمە و دیمەشق دا پێویستیمان بە کاتە."
مەزڵووم عەبدی لەبارەی پرۆسەی تێکەڵبوون لەگەڵ سوپای سووریا دەڵێت، "گەیشتووینەتە ئاستێک کە گەڕانەوە لێی نییە. بە ناسنامەی خۆمان تێکەڵی هێزەکانی سووریا دەبین. سووریایەکی نوێ بنیات دەنرێت و دەرفەتی باش بۆ گەلانی سووریا هەیە. لە هەمان کاتدا ئاستەنگیش هەن کە پێویستە تێیانبپەڕێنین."
نوێدەکرێتەوە...



