رووداو دیجیتاڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کرد. دیدارەکە ئەمڕۆ سێشەممە بووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا". لە راگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و مافەکانی کورد و گشت پێکهاتەکان کرد".