رووداو دیجیتاڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە رادو دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق کرد. دیدارەکە ئەمڕۆ سێشەممە بوو، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەیەوە دەڵێت: "تیشکيان خستە سەر ئاسۆی پەیوەندییەکانی بوخارست لەگەڵ بەغدا و هەولێر، لەگەڵ تاوتوێکردنی چۆنيهتيى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن". دوا پێشهاتە سیاسییەکان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانیان له‌سه‌ر ئاسایش و سهقامگيريى عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوە و پاراستنی ئارامی، ته‌وه‌رێكى دیکەی ديداره‌كه بوو.
کوردستان13-10-2026پانێلێکی دیداری مێری؛ 'لە شنگال 1500 چەکدار تێکەڵ کراون و حاکمی سەربازی بۆ شارەکە رەتکراوەتەوە'