رووداو دیجیتاڵ سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا دەکات. ئەمڕۆ دووشەممە، 12-10-2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی کرد و بارەگای بارزانی دەڵێت: "لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا". بارەگای بارزانی ئاماژە بەوە دەدات، " لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایەسەر ئاییندەی کورد لە سووریا و رێڕۆی گفتوگۆ و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەقامگیری".