رووداو دیجیتاڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەڵێت، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە 22 تۆمەتباریان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیر کردووە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی دەزگەی ئاسایشی هەرێم، ئۆپەراسیۆنەکە لە رۆژانی 8-12ـی ئەیلوول لەماوەی(96)کاژێر، بە هاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە 22 تۆمەتباریان لە سنووری (سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن، خورماڵ، سیروان) دەستگیر کردووە. دەزگەی ئاسایشی هەرێم دەڵێت، "پیلانی چەکدارانی داعش-کەتیبەی (5)ـی سەربە ویلایەتی کوردستان" بەمشێوەیە بووە: - خۆڕێکخستن و وەرگرتنی بەیعەت لەئەندامانی گرووپەکە. -دانانی بۆمب و تەقینەوە لەناو پارێزگای هەڵەبجە. -چاودێریکردن و تەقەکردن لەهێزەئەمنییەکان لەکاتی مەشق و ڕاهێنان بەچەکی قورس و مامناوەند. -دروستکردنی ئەماڕەتێک لەناوچەکانی( هەورامان یان شارەزوور ) -بەستنەوەی پەیوەندی شانە نووستووەکانی داعش لەکوردستان و عێراق لەگەڵ تیرۆریستانی دەرەوە. -کۆکردنەوەی پارە بەمەبەستی کڕینی چەک. ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە: - یەک چەکی جۆری ئاربیجی و سێ گوللە و پێنج حەشوە. - یەک گولە هاوەن. - شەش بۆمبی دەستی (رومانە) - شەش چەکی جۆری کڵاشینکۆف و 13 مەخزەن و 300 فیشەک. - دوو دەمانچە و 100 فیشەک. - یەک کامێرای چاودێری. - یەک دووربینی سەربازی. - جلوبەرگ و کەلوپەلی سەربازی. تۆمەتباران بەماددەی(2)ی تیرۆر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەكەدا بەردەوامە.
کوردستان05-10-2026سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان: ئەگەر لایەنەکان ئامادە بن، بانگهێشتی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەین