رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە بەردەم باڵەخانەی داواکاری گشتیی مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان 5 کەس کوژران و برینداربوون.
ئەمیرڕەزا رەسووڵیان، بەڕێوەبەری پۆلیسی مهاباد رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لەبەردەم داواکاری گشتیی کەسێک کوژرا و چواری دیکەش بریندارن.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە دروستبووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی مهاباد دەڵێت، کوڕی کەسی تەقەکەر چەند ساڵ بەر لە ئێستا کوژراوە، ئەمڕۆ باوکەکە بە چەک چووەتە بەردەم داواکاری گشتی و تەقەی لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کردووە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی کوڕەکەی.
تەقەکارەکە دەستگیرکراوە و ئێستا پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکات.



