رووداو دیجیتاڵ
لەسەر رێگەی مهاباد - بۆکان ئاگر لە کۆگەیەکی کەلوپەلی ئۆتۆمبێل کەوتەوە و دوو کەس لە ئەندامانی تیمی ئاگرکوژێنەوە برینداربوون.
رۆژی چوارشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2026، هاونیشتمانییەک لە شاری مهاباد بەرووداوی راگەیاند: "شەوی رابردوو لەسەر رێگەی بورهان لە نێوان مهاباد - بۆکان ئاگر لە کۆگەیەکی کەلوپەلی ئۆتۆمبێل کەوتەوە."
بەگوتەی هاونیشتمانییەکە چوار تیمی ئاگرکوژێنەوە لە بنکەکانی مهاباد، قوم قەڵا، گۆکتەپە و ناوچەی پیشەسازی چوونە شوێنی رووداوەکە و پاش چەند کاژێرێک ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.
هاونیشتمانییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دوو کەس لە ئەندامانی تیمی ئاگرکوژێنەوە برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو دوو کەسەی برینداربوون گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مهاباد و لەژێر چاودێریی پزیشکی دان.
تاوەکو ئێستا زیانە ماددییەکانی ئاگرەکە دیار نییە.



