نەهرۆ محەممەد رووداو-هەولێر ئەمڕۆ رووفاتی 25 قوربانیی کوردی ئێزدی دەگەیێندرێتەوە بۆ موسڵ و نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، سبەی لە رێوڕەسمێکدا رادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێنەوە. خالید سەیدۆ، نوێنەری کۆتای ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،" ئەمڕۆ رووفاتی 25 قوربانیی ئێزدی دەگاتەوە شاری موسڵ و سبەی بە فەرمی لە رێوڕەسمێکدا رادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێنەوە." خالید سەیدۆ، ئاماژەی بەوەکرد، "سەرەتا سەرجەم رووفاتەکان دەبرێنە شنگال و لەوێ رێوڕەسمێکیان بۆ رێکدەخرێت، دواتر بەگوێرەی داب و نەریتی ئێزدییان لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن". ئەمە نۆیەمین وەجبەی رووفاتەکانن کە رادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێنەوە، ئەوانەی لەلایەن چەکدارانی داعش لە 2014ـدا لە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا کۆمەڵکوژ کراون. زیا کەریم ساعدی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ونبووەکان، رۆژی یەکشەممە (27ـی ئەیلوولی2026) رایگەیاند: "ئامادەکاری کراوە بۆ رادەستکردنەوەی رووفاتی ژمارەیەک لە شەهیدانی شنگال لە پێکهاتەی ئێزدی و بڕیارە رۆژی 30-09-2026 رووفاتەکان رادەست بکرێنەوە و رۆژی 01-10-2026یش رێوڕەسمی بەخاکسپاردنیان بۆ رێکبخرێت". ناوی رووفاتەکان دەست تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتوە، کە بریتین لە: 1. حەجی موراد بەسی 2. حاوی خەلەف قاسم 3. دەخيل عومەر سەيدۆ 4. عامر خزر مەتۆ 5. غەزالە عەباس قاسم 6. وەيسه بەشار جەزاع 7. حەنيفە خەلەف شەڕۆ 8. ميان ئۆسمان رەفۆ 9. نووری شەرەف ئیبراهيم 10. مسری حمێدان موراد 11. شیرین قاسم خودێدا 12. نيسان خەلەف عەلی 13. عدنان هادی حوسێن عەزيز 14. حەجی خودێدا خەلەف 15. بەرجیس خەلەف موڕاد 16. سەجەر خەشمان رەشۆ 17. عەلا بەرەكات ئیلیاس 18. مەروان ئیسماعيل سيدۆ 19. عەباس ئیلياس قاسم 20. رافع هادر حوسێن 21. جۆكۆ مورراد بەشار 22. خزر مشكۆ ناسر 23. حواس حيسۆ كەتۆ 24. سیروان بەرجس سلێمان 25. حوسێن بەرجس سلێمان
کوردستان30-09-2026سەرۆک بارزانی: هەر کەس و لایەنێک خەیاڵی هەبێ ببێتە هەڕەشە، پێشمەرگە و گیانفیداکان تێکیدەشکێنن