رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەوڵەکان بۆ رێککەوتن و نزیکبوونەوەی لایەنەکانە و جەختیش دەکاتەوە کە پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەی بەردەوامیان هەیە. هاوکات داوا دەکات بەغدا پشکی تەواوی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا دابین بکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دوای بەشداریکردنی لە پرسەی کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پرسی بودجەی هەرێمی کوردستان لە عێراق.
نوێدەکرێتەوە....


