رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی حەج و عومرە دەڵێ، عومرەکارێکی كورد له سعودییه به‌ناوی سه‌یید نەجمەدین مەغدید كه خەڵکی هه‌ولێر بوو، له شاری مه‌ككه گیانی لەدەستدا.
رۆژی هەینی 18 ئەیلوولی 2016 کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "ئێوارەی ئەمڕۆ عومرەکار سەیید نەجمەدین مەغدید کە دانیشتووی شاری هەولێرە، لە ناکاو تەندروستیی تێکچوو و گیانی لەدەستدا".
ستوونی ئاماژەی بەوەکرد، عومرەکارەکە هیچ نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی نه‌بووه و چه‌ند رۆژێكه بوو له‌گه‌ڵ هاوژین و كه‌سوكاری به مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی عومرە سه‌ردانی سعودییه‌یان كردووه و لە ناکاو گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژی عەج عومرە باسی لەوەشکرد، عومرەکارەکە تەمەنی 53 ساڵە، بڕیارە هەر لە سعودییە بەخاک بسپێردرێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی حەج و عومرە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی عومرەی ئەم ساڵەوە ئەمە سێیەم عومرەکاری خەڵکی هەرێمی کوردستانە کە لە سعودییە گیان لەدەست دەدات.


.webp&w=3840&q=75)