رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەو گەرمایەی باشووری کوردستانی گرتوەتەوە، سبەی کەمێک دادەبەزێ.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلەی سیلیزی دەبێ، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ 38 پلە بوو.
لە سلێمانی پلەی گەرما لە 37ی ئەمڕۆوە دادەبەزێ بۆ 36 پلە. لە دهۆکیش لە 39 پلەوە دادەبەزێ بۆ 38 پلە. هەرچی هەڵەبجەیە سبەینێ شەممە بەراورد بە ئەمرۆ هەینی پلەی گەرما یەک پلە دادەبەزێ و دەگاتە 38 پلە.
هاوکات پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پێشبینی دەکرێ لە رۆژی 28 ئەیلوولەوە تاوەکو چواری تشرینی یەکەم بارستە هەوایەکی سارد رووبکاتە باشووری کوردستان.
پشتیوان پێنجوێنی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پێشبینییەکان بۆ پاییزی ئەم ساڵ دڵخۆشکەرن و بارانێکی زۆر لە بەشێکی بەرچاوی باشووری کوردستان دەبارێ و بەراورد بە ساڵانی رابردووش ئەم ساڵ سەرما زووتر دەگاتە هەرێمی کوردستان.
.webp&w=3840&q=75)

